هەمدیسان گەڵاڵەی گەمارۆی ئێران لە بەکارهێنانی دۆلار پێشنیار درا

سەرۆکی کومیتەی کاروباری دەرەکی نوێنەرانی کۆنگرێس هەمدیسان گەڵاڵەیەکی بۆ گەمارۆی ئێران هاوپەیوەند بە دۆلار لە بازرگانیی نێونەتەوەییدا ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشێتدپرێس، ئەد ڕۆیس سەرۆکی کومیتەی کاروباری دەرەکی نوێنەرانی کۆنگریسی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی دیکەی بۆ رێگری لە دەست پێگەیشتنی ئێران بە بەستێنی دۆلار لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا پێشنیار کرد.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە کە دەبێ بەر لە پەسندکران، لە ئەنجومەنی سنا و کۆشکی سپی پەسند بکرێت، رێگری لە دەوڵەتی ئۆباما دەکات بۆ ئیزن دان بە دەوڵەتی ئێران لە دەست پێڕاگەیشتن بە مامەڵەی دۆلاری لە بازرگانی جیهانی.

ڕۆیس مانگی ڕابردوو ڕوو لە دەوڵەتی ئۆباما پرسیاری لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە بازرگانی جیهانی کردبوو کە بە ئیدعای ئەو هێشتا دەوڵەتی ئۆباما لەوبارەوە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

کۆماریخوازانی کۆنگریسی کە ڕۆیس یەکێک لەوانە، نیگەرانی دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە مامەڵە بازرگانییەکان لە رێگەی دۆلارەوەن.

ئەوان دەڵێن ئێران پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات و ناتوانێ داشداری بەستێنی دۆلار بێت. بە وتەی ئەد ڕۆیس، ئەگەر سەرۆک کۆمار ئۆباما پێدانی ئەو هەڤیازییە نوێیە بە ڕژیمی ئێران ڕەت نەکاتەوە، ئەوا کمۆنگرێسی ئەمریکا دەبێ لەوبارەوە هەوڵ بدات.

News Code 3022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =