ئەمریکا بەرپرسی پاشهاتەکانی جەنایەتی تیرۆری "سەردار سولەیمانی"یە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کاردانەوەی بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ڕژێمی ئەمریکا بەرپرسی پاشهاتەکانی جەنایەتی تیرۆری "سەردار سولەیمانی" دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کەمێک پێش ئێستا لە کاردانەوە بە هێرشی جەنایەتکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان و شەهید بوونی ئەم ئازیزانە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بسم الله الرحمن الرحیم

من المومنین رجال صدقوا ما عاهدواالله علیه فمنهم من قضی نحبه و منهم من ینتظر و ما بدلوا تبدیلا

شەهادەتی سەرداری دلێری ئیسلام، فەرماندەی بەجەرگی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی، هەڵگری میدالیای پڕشانازی زولفەقار و دیکەی فەرماندەکانی بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزم بە تایبەت موجاهیدی ماندوویی نەناس شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس لە خزمەت ئیمامی زەمان، ڕێبەری باڵای شۆڕس، هێزە دلێرەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی، هاوڕەزم و بنەماڵەی ئەوان و تەواوی گەلی ئێران پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەین.

سەردار حاج قاسم سولەیمانی ، مایەی سەربەرزی و شانازی نەک تەنیا ئێرانییەکان بەڵکوو هەموو موسڵمانان و چەوساوەکانی جیهان بوو.

شەهادەتی ئەم گەورە فەرماندەیەی بەرخۆدان ئەگەرچی کەلێنێکی گەورە بۆ جیهانی ئیسلام و گەلی ئێران دێتە ئەژمار بەڵام  هەر بەو شێوەیەی کە ئیمام خومەینی ڕێبەری گەورەی شۆڕش وتیان: هەر ئاڵایەک کە لە دەستی بەهێزی سەردارێک دادەکەوێت ، سەردارێکی تر هەڵیدەگرێت.

 مەگەین بە شەهادەتی سەردارانی گەورە کە تا ئێستا ئەم گەلە داویەتی، کەموکوڕی لە جووڵەی هێزە چەکدارەکان و تواناییە بەرگرانەکانی ئەم وڵاتەدا دروست بووە کە ئێستا و بە شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی دروست بێت؟ ئەمریکا بزانێت کە هێرشی جەنایەتکارانە لە دژی سەردار سولەیمانی ، گەورەترین هەڵەی ستراتێژی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە و لە پاشهاتەکانی ئەم هەڵە بەراوردیەش بە ئاسانی ڕزگاری نابێت.

 هەروەها کە ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامی خۆیاندا وتیان تۆڵەسەندنەوەیەکی سەخت چاوەڕوانی جەنایەتکارەکان دەکات کە دەستی پیسیان بە خوێنی پاکی سەردار سولەیمانی تلاوە.

ئەم جەنایەتکارانە لە گەڵ تۆڵەسەندنەوەی سەختی تۆڵەسێنەرەوەکانی خوێنی سەردار سولەیمانی لە شوێن و کاتی گونجاودا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

بێ گومان هێڵی جەهاد و بەرخۆدان بە ورەیەکی زیاتر بەردەوام دەبێت و داری بەرخۆدان هەموو ڕۆژێ زیاتر چرۆ دەکات.

سەرکەوتن بۆ موجاهیدەکانی ئەم ڕێگا پیرۆزیە و ئەوانەی دڵیان بەم جەنایەتە خۆش کردووە بزانن کە ئەم کارە کوێر و ترسەنۆکانە ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزتر دەکاتەوە.

 بێ گومان ئەم جەنایەتە، تۆڵەی داعش و تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە فەرماندە گەورەکانی بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزم بوو کە بە دەستی ئەمریکا دژی نمانەکانی نەهێشتنی تیرۆریزم لە عێراق و سووریا ئەنجام درا.

 تێکەڵ بوونی خوێنی فەرماندە سەربەرزەکانی ئێران و عێراق لەم ڕێگا ڕووناکە، نمانەیەکە لە پەیوەندی نەپچڕاوی دوو گەلی ئێران و عێراق لە داهاتوو دا.

 ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆیدا بە لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم رووداوە، بڕیاری پێویستی گرتووە و ڕادەگەیێنین کە ڕژێمی ئەمریکا بەرپرسی پاشهاتەکانی ئەم سەربزێویە جەنایەتکارانە دەبێت.

جارێکی دیکە ڕێز لە ڕۆحی بەرزی سەرداری دلێری سوپای ئیسلام، حاج قاسم سولەیمانی  دەگرین و دڵنیان خوێنی ئەم شەهید پایەبەرزە وەک دیکەی شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی بەرەکەتی زۆری بۆ گەلی ئێران و ئازادی خوازانی جیهان  دەبێت.

و لاتهنوا فی ابتغاء القوم ان تکونوا تالمون فانهم یالمون کما تالمون و ترجون من الله ما لایرجون و کان الله علیما حکیما

News Code 30211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =