کاردانەوەی تورکیا بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە کاردانەوە بە هەواڵی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند: نیگه‌رانین له‌په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به‌ شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی ڕایگه‌یاند: "نیگه‌رانین له‌په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سەردار قاسم سولەیمانی كرده‌وه‌یه‌كی بكوژیه ‌و سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه‌ له‌ق ده‌كات".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریشیداوه‌ له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران له‌ناو خاكی عێراق ، عێراق ده‌كاته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ و زیان به‌پرۆسه‌ی ئاشتی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

News Code 30210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =