ئامانج لە تیرۆری سەردار سولەیمانی لاواز کردنی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە

ماجد غامس لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئامانج لە تیرۆری سەردار سولەیمانی لاواز کردنی بەرخۆدانە و ئێستا هەموو نیگاکان سەبارەت بە چارەنووسی بەرخۆدان و داهاتوو لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕامین حسێن ئابادیان، هەواڵنێری مێهر لە گفتوگۆ لە گەڵ ماجد غامس نوێنەری مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق ئەنجام داوە.

ناوبراو لە ئەو دیمانە وتی: سەرەتا پێویستە ئەو خەسارە گەورە و شەهادەتی ئەو پیاوە گەورە بە ڕێبەری شۆڕش و نەتەوەی ئێران سەرەخۆشی بڵێم. دیارە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو کارەی ئەمریکا لاواز کردنی بەرخۆدان لە سەراتنسەری ناوچەکەیە.

ناوبراو وتیشی: سەرداری گەورەی ئیسلام واتا واسم سولەیمانی لە سەرووی بەرەی بەرخۆدان هەبوو و دەستکەوتی کارەکانی لە سووریا، عێراق، لوبنان و ... بە تواوەتی دیارە.

‌غامس وتیشی: کردنە ئامانجی ئاوەها کەسایەتیەکی گەورە بەردەوام لە سەرووی هەموو ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە. لە لایەکی تریشەوە نابێت ئەو هەوڵە بە دوور لە دۆخی ناوخۆیی ئەمریکا لێک بدرێتەوە. ئێستا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نزیکە و ترامپ خۆی لە سەروبەندی لاچوون لەو پۆستە دەبینێت.

ئەو نوێنەرەی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق وتیشی: ڕێبەری لە پەیامەکەی خۆیدا بە بۆنەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی جەختی کردووە کە ڕێگاکەی و بەرخۆدان درێژەی دەبێت، ئەوە ڕوانگەیەکی ستراتیژیک و لە سەر بنەمای نەریتی خوداییە. بە پێی نەریتی خودایی، خوێنی شەهیدان دەبێتە هۆی پتەو بوونی وردە و بڕیاری نەتەوەکان لە بەرانبەر دوژمنان.

ناوبراو هەروەها لە سەر جەختی ڕێبەری لە سەر تۆڵە کردنەوەی سەختی خوێنی شەهید سولەیمانی وتی: ئەو قسەی ڕێبەرە نیشان لە پتەو بوونی ئیرادەی ئەوان لە سەر تۆڵە کردنەوە لە جەنایەتکارەکانە. کەواتە بە ئەو قسەوە ئەبێ چاوەڕوانی ڕوودانی ڕوودای بنەڕەتی لە داهاتوویەکی نزیک ببین.

ڕای غامس لە سەر ڕۆڵی گرینگی ئەبوو مەهدی موهەندیس لە شکستی داعش و تیرۆری ناوبراو ئەمە بوو: حەشدی شەعبی بەشێکی جودانەکراو لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و ناڤۆکی بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

لە ڕاستیدا هەوڵەکانی حەشدی شەعبی لە بەرانبەر داعش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو هێزە گەورە و گیان فیدایە لەمپەرێکی گەورە بەرانبەر دەسەڵاتی سوڵتە و لە سەرووی هەموویان ئەمریکییەکانە. لە راستیدا، ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری ئەبوو مەهدی موهەندس بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکییەکان هەوڵ بۆ شەهید بوونی ناوبراو بدەن.

News Code 30201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =