بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، لە پەیامێكدا لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە سەرەخۆشی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
لە بەشێكی پەیامەكەیدا سەدر رایگەیاندووە: "بەئامانجگرتنی سەردار سولەیمانی، بەئامانجگرتنی جیهاد و رۆحی شۆڕشگێڕییە، بەڵام ناتوانن لە كەرامەت و رۆحی شۆڕشگێڕیمان کەم بکەنەوە."
سەدر دەشڵێت: "داواكارم لە خوای گەورە ناوچەكەمان لە مەترسی بپارێزرێت و عێراق لە هەموو مەترسیەك بەدوور بێت، هیوادارم هەموو لایەك بە حیكمەت و لێزانییەوە مامەڵە بكەن."
لە کۆتایشدا وتوویەتی: " داوا لەهێزەكان دەكەم لەناویاندا سوپای "ئیمام مەهدی" و لیوای "ئەلیەوم مەوعود" بۆ پاراستنی عێراق لە ئامادەباشی تەواو دابن."
Your Comment