ئەمریکا بۆ سەربازەکانی تابووت دروست بکات

جێگری هاوئاهەنگی سوپای پاسداران وتی: کۆشکی سپی یان هەر ئەوڕۆ بنکەکانی خۆی لە ناوچەدا کۆ بکاتەوە یان بچێتە بازاڕ و بۆ سەربازەکانی تابووت دابین بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار نەقدی جێگری هاوئاهەنگی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی خەڵکی هەویزە بە ئاماژە بە جەنایەتی ئەمریکا لە شەهید کردنی سپەهبۆد قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: کۆشکی سپی یان هەر ئەوڕۆ بنکەکانی خۆی لە ناوچەدا کۆ بکاتەوە یان بچێتە بازاڕ و بۆ سەربازەکانی تابووت دابین بکات.

ڕاشیگەیاند: ڕژیمی زایۆنیش یان جانتای دەپێچێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپی کە لێی هاتووە، یان چاوەروانی گورزی کوشەندەی ئۆمەی ئیسلامی بێت. ئێمە حەز بە خوێن ڕشتن ناکەین، ئەوە هەڵبژاردەی خۆیان بووە.

جێگری هاوئاهەنگی سوپای پاسداران، جەختیشی کرد: ئەوە تەنیا پرسی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکوو هەموو وڵاتانی ئیسلامی و لەوان لوبنان پڕواپڕن لە گەنجانێک کە ئامادەی شەهید بوونن.

News Code 30190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =