شەهادەتی سەردار سولەیمانی داری بەرخۆدان بەهێزتر دەکاتەوە

وەزیری دەرەوە وتی: پیسی هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی ، بێ گومان داری بەرخۆدان لە ناوچەکە و جیهان بەهێزتر دەکاتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ڕق و ئیدانە کردنی توندی هەوڵی تیرۆریستی و جەنایەتکارانەی هێزەکانی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەرداری سوپا حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هیزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەو خەمە گەورەی بە ڕێبەری باڵای شەۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی گشتی هێزەکان، هێزە چەکدارەکان بە تایبەتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، خەڵکی گەورەی ئێران و بنەماڵەی بەڕێزیان و هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

ناوبراو لە ئەو بەیاننامە هێناویە: پیسی و گەمژەیی هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی ، ئەو شەهیدە قارەمانە و سەرداری شەڕ دژی تیرۆریزم و توندڕەوی، بێ گومان دار بەرخۆدان لە ناوچەکە و جیهان بەهێزتر دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوە لە کۆتاییدا جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تەواوی هەوڵە سیاسی، مافی و نیودەوڵەتییەکانی خۆی بۆ بەڕێوە بردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ ناچار کردنی ڕژێمی جەنایەتکار و تیرۆریستی ئەمریکا بە وەڵام لەوبارەوە دەخاتە گڕ.

News Code 30182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =