کاردانەوە جیهانییەکان بە هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا و شەهادەتی سەردار سلێمانی

هەواڵی شەهیدکردنی سەردار سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی لە هێرشی ئەمریکییەکان لە نزیکی فرۆکەخانەی بەغدا کاردانەوەگەلی جۆراوجۆری بە دواوە بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی: هەواڵی شەهیدکردنی سەردار سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی لە هێرشی ئەمریکییەکان لە نزیکی فرۆکەخانەی بەغدا خێرا بووە گرینگترین مانشێتی هەواڵ لە ئاستی میدیا و ڕاگەیاندنەکانی جیهانی و کاردانەوەی جۆراوجۆری بە دواوە بووە.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی عێراق بەیانی ئەوڕۆ هەینی بە ئاماژە بە شەهید کرانی سەرلەشکەر حاج قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و "ئەبوو مەهدی مەهەندیس" جێگری حەشدی شەعبی و چەند کەسی دیکە لە ئەندامانی باڵای ئەو هێزە ملیشیایە لە بۆردومانی ئەمریکی لە نزیکی فرۆکەخانەی بەغدا، لە زمانی وتەبێژی حەشدی شەعبییەوە ڕایگەیاند: دوژمنانی ئەمریکی و ئیسرائیل بەرپرسی شەهید بوونی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس دوو موجاهیدی گەورەن.

پاگەندەی بێ بنەمای پێنتاگۆن سەبارەت بە هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە هێرشی بۆ سەر کاروانی حاج قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئیدعای کرد: "سوپای ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، هەنگاوێکی بەرگرانەی یەکلاکەرەوەی بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکای لە دەرەوەی ئەو وڵاتە هەڵگرت".

پێنتاگۆن لە درێژەی ئەو بەیاننامە بێ بنەمایەی ئیدعایشی کرد: سەردار سولەیمانی لە کاتی داڕشتنی پلانگەلێک بۆ هێرش کردنە سەر دیپلۆمات و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سەرتاسەری ناوچە بوون.

وەزارەتی بەرگری لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئاماژەی بە ناڕەزایەتییە دژە ئەمریکییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ژێر ناوی "هێرش بۆ باڵوێزخانەی ئەمریکا" کردووە، کە بە پاگەندەی ئەوان ئەو کارە بە فەرمانی سەردار سولەیمانی کراوە و ئیدعایشی کرد: ئامانج لەو هێرشە پێشگری لە پلانە ئاتییەکانی ئێران بۆ هێرش بووە. ویلایەتە یەکگرتوويکان هەموو هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی خەڵک و بەرژەوەندیگەلی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدات.

کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی عێراقی لە شەهادەتی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هەواڵی دا.

کەناڵی یۆرۆ نیووزیش لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە شەهادەتی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق، ڕاپۆرتی دا: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییەی ئەنجام داوە. پێنتاگۆن ئامانج لەو هێرشەی لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا "هەنگاوگەلی بەرگری یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی کارگێڕان و فەرمانبەرانی ئەمریکی لە دەرەوەی وڵات" ڕاگەیاندووە.

کەناڵی هەواڵی "الجزیرە" بەیانی ئەوڕۆ (هەینی) بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە وتەبێژی حەشدی شەعبی دەڵی، ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لە شەهید کردنی قاسم سولەیمانی و موهەندیس دەستیان بووە.

کەناڵی "العربیه"ش لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بەو ڕووداوە دڵتەزێنە، ڕایگەیاند: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە دەڵین وێنەی سەردار سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسە.

کەناڵیBBC  ئەوڕۆ (هەینی) ڕاپۆرتی دا: دەوڵەتی عێراق دەڵێ هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی گواستنەوەیی فرۆکەخانەی بەغدا ئەنجام درا و لە میانەی ئەو هێرشە ئاسمانییە دوو کاروانی ئۆتۆمبیلی گرووپی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج کە بووە هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتیی سۆپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە گەڵ چەند رێبەری حەشدی شەعبی.

وارێن: یەکەمایەتی ئەمریکا دەبێ خۆبواردن لە شەڕێکی پڕتێچووی دیکە بێت

ئێلیزابێت وارێن، بەربژێری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە ڕەوتی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی لە لایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، لە هەژماری تویتەرییدا هوشداری دا کە ئەو کارەی سەرەڕۆیانە دۆخەکە هەمبەر بە ئێران خراپتر دەکات و ئەگەری پێکدادان و کوشت و بڕی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناڤین زیاتر پەرە پێ دەدات.

وارێن جەختی لەوەش کرد کە یەکەمایەتی ئەمریکا دەبێ خۆبواردن لە شەڕێکی پڕتێچووی دیکە بێت.

کۆبوونەوەی بە پەلەی زایۆنییەکان

نەفتالی بنێت وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی بە پەلە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی پێک دێنێت.

باس لەوە کراوە کە ئەو دانیشتنە بە پەلەیە بە بەشداریی سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژیمی زایۆنی و بەرپرسانی دیکەی ئەمنی ئەو ڕژیمە بەڕێوە دەچێت.

غەسان بێن جدۆ: ئەگەری وەڵامی ڕاستەوەخۆی ئێران بە هێزەکانی ئەمریکی

بەڕێوەبەری کەناڵی "المیادین" لە کاردانەوە بە شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، بەو کەناڵەی ڕایگەیاند: بەرەی بەرخۆدان هەمبەر بە تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهوندیس بێدەنگ نابن و ئەو بڕیارەی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دراوە، لە ڕاستیدا بڕیاری بەرەوڕوو بوونوە و شەڕە. ئەوی قاسم سولەیمانی تیرۆر کردووە هەموو هێلە سوورەکانی بەزاندووە و ئەوی دەستی داوەتە ئەو هەڵمەت تیرۆریستییە دەبێ بزانی کە کاردانەوەکان توند و گەورە دەبن.

ڕاشیگەیاند: جموجۆڵی ئێستای ئەمریکا وەک داگیر کردنی دووبارەی عێراق و واشنتۆن تاقەتی لە دەست دانی عێراق لە هەموو بوارەکانی ستراتژی، ئابووری و سیاسی نییە و ئەمریکییەکان دەبێ تاوان بدەن و بەرپرسایەتی ئەو جەنایەتە لە ئەستۆ بگرێت.

بێن جدو بە ئاماژە بەوەی کە چیتر هەڵوێستی ئێران زۆر جیاوازتر دەبێ لە دۆخی بەر لە شەهید کرانی ژینڕاڵ سولەیمانی، زیادی کرد: ئەگەری وەڵامی توندی ئێران بە هێزەکانی ئەمریکی و هاوپەیمانانی هەیە؛ وەڵامێک کە تا ئێستا هاوتای نەبووە.

سەندێرز: ترامپ بەرەو شەڕێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناڤینمان دەبا

بێرنی سەندێرز بەربژێری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەژماری تویتەری خۆیدا لە کاردانەوە بە هەواڵی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە هێرشی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی بەغدا، نووسی: هەنگاوە پڕمەترسییەکانی ترامپ بەرەو شەڕێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناڤینمان دەبا کە دەتوانی ببێتە مایەی کوژرانی ژمارێکی زۆر و بە فیڕۆچوونی تیریلیۆن‌ها دۆلارەکان.

سەندێرز بە ئاماژە بە بەڵێنەکانی ترامپ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، نووسیشی: کاتێک کە من دەنگم دا بە دژی شەڕی عێراق، نیگەرانی ئەوە بووم کە ئەو شەڕە ببێتە هۆی ناسەقامگیریی گەورەتر لە ناوچەدا و بە داخەوە ئەو نیگەرانییەم وەڕاست گەڕا و ئەو شەڕە کوژرانی ٤٥٠٠ هێز و لە گەڵ دەیان هەزار بریندار و تریلیۆن‌ها دۆلار تێچووی بۆ ئەمریکا بوو.

کاردانەوەی کۆنگریسی ئەمریکا

لە بەیاننامەی کۆنگریسی ئەمریکا کە چەند کاتژمێر لە پاش هێرشی هێزی داگیرکاری ئەو وڵاتە بۆ سەر کاروانی هەڵگری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بڵاو بۆوە، هاتووە کە ئەو دەزگای یاسادانەرە "مۆڵەتی ئەو تیرۆرەی دەرنەکردووە و خەڵکی ئەمریکا خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نین. ئێستا دەبێ هەموو هەنگاوەکان بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە بەرامبەر هەر جۆرە تەشەنەسەندنێکی نەخوازراو و مەترسیی زیاتر هەڵگرین".

بایدن: ترامپ دینامیتی خستە هوماری باڕووتەوە

جۆ بایدن لە پەیامێکدا پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندە و بەرپرسی حەشدی شەعبی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکییەوە، وێرای ڕەخنە لە دەوڵەتی واشنتۆن، ڕایگەیاند: پریزیدێنت ترامپ دینامیتی خستە هوماری باڕووتەوە.

جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بە ئاماژە بە بەیاننامەی دەوڵەتی ئەمریکا و هەڵدانی دروشمی هەوڵ بۆ پێشگری لە هێرشەکانی دواتری ئێران، ڕاشیگەیاند: ترامپ ڕێک دینامیتی خستە ناو هوماری باڕووتەوە، ئەو دەبێ لەبارەی ستراتژی و نەخشەی واشنتۆن بۆ پاراستنی ئاسایشی هێزەکان و کارگێڕانی باڵوێزخانە، گەل و بەرژەوەندی وڵاتەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوە، ڕوون کردنەوەیەک بە ئێمە و هاوپەیمانای ئەمریکا لە سەرتاسەری ناوچە بدات.

ڕەخنەی مۆرفی لە پاساودانی پێنتاگۆن

کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا لە دوو پەیامی تویتەری، وێرای ڕەخنە لە پاساودانی پێنتاگۆن بۆ تیرۆری سەردار حاج قاسم سولەیمانی، نووسی: سولەیمانی دوژمنی ویلایەتە یەکگرتووەکان  بوو و لەوەدا شکێک نییە. بەڵام ئەوە جێی پرسیارە کە ئایا ئەمریکا دەتوانێ بە بێ مۆڵەتی کۆنگریسی دووهەمین کەسایەتی گرینگ و دەسەڵاتداری ئێران تیرۆر بکات و بەها بەوە نەدات ئەو کارە دەتوانێ دەسپێکەری شەڕێکی گەورەی پەنگراو لە ناوچەدا بێت؟

کریس مۆرفی نووسیشی: یەک لەو هۆکارانەی کە ئێمە بەرپرسە سیاسییەکانی بیانی تیرۆر ناکەین، ئەو باوەڕەیە کە ئەو جۆرە هەنگاوانە دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارێکی زیاتری ئەمریکییەکان. ئەو بابەتە دەبێ ببێتە مایەی نیگەرانی ڕاستەقینە، قووڵ و حاشاهەڵنەگری ئێمە.

کاردانەوەی ترامپ

پاش تیرۆری سەردار حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا وێنەی ئاڵای ئەمریکای بڵاو کردەوە.

News Code 30180

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =