دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو مافی خەڵکی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری واشنتۆن پۆستدا بڵاوکراوە جەختی لە زەروورەتی بەهرەمەندیی ئێران لە سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەو یادداشتەدا وێرای بەرگری لە مافی بە حەقی خەڵکی ئێران لە پرسگەلێکی وەک وزە و بەرگریی مووشەکی، ڕوو لە جەماوەری ئەمریکی نووسی: نزیک بە ۳ ساڵ لەوە پێش سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئێران خوازیاری هاوکاریی سازێنەر سەبارەت بە چارەسەریی قەیرانی ئەتۆمی کە ببووە هۆی لێك دوورکەوتنەوەی ئێران و رۆژئاوا، بوو. ئەنجامی ٢٢ مانگ دیپلۆماسییی بێ‌هاوتا، ڕێککەوتنی مێژوویی پلانی کۆگری هەوڵی هاوبەش (بەرجام) بوو کە لە مانگی ژانڤیەدا بە شێوەی فەرمی جێبەجێ کرا. بەوەشەوە ئەمڕۆکە ڕاستیی ترسێنەر ئەوەیە کە ئێمە ڕووبەڕووی ململانێیەکی گەورەتر هاتووین.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دژبەرانی بەرجام و کارشکێنییەکانیان زیادی کرد: هەندێک لەوانەی کە لە دژی بەرجام هەوڵیان دەدا، بە ئاشکرا ناوچەیان بەرەو دۆزێکی ئاڵۆز و کارەساتاوی دەبرد. ئەوان گەلێ جار بە شێوەی ئاشکرا و بێ‌ بەهادان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەستەوداوێنی هەڵگیرساندنی گومانی هێرشی سەربازی و تەنانەت هێڕشی ئەتۆمی بۆ سەر وڵاتەکەی من و تاپۆی ناهاوکاری لە گەڵ ئێران بوون.

محەمەد جەواد زەریف زیاتر وتی: هەوڵی پشت پەردەی هەندێکی دیکە بۆ بەچەواشەبردنی دانوستانە سازێنەرەکانی ئێران و ۶ دەسەڵاتی گەورەی جیهانی، لە ئەنجامدا گەیشتە بەرخانی پەرەدان بە جیهازات و چەکەمەنی جیهانی و هاوکات پشتیوانی لە توندوتیژخوازانی تیرۆریستی و چەکدارای.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونی کردەوە: ئەم ئەکتەرانە کە بەشێکی زۆر لە دۆلارە نەوتییەکانی خەڵکی خۆیان لە پێناو کڕینی جیهازاتی سەربازی خەرج دەکەن، بە هەمان خێرایی دابەزینی نرخی نەوت، دەرفەتە سیاسییەکانی خۆیان لە دەست دەدەن. لە هەمانکاتدا، گرووپە ڕادیکاڵ و توندوتیژخوازەکانی سەر بەوان، چیتر تەنیا بۆ ناوچە ترسێنەر نین، بەڵکوو تەواو جیهان تێوە دەگلێنن و پشت لە بەخێوکەرانی خۆشیان دەکەن.

لە درێژەی ئەم یادداشتەدا هاتووە: لەمناوە گۆڕانکارییە دڵتەزێنەکانی رۆژئاوا و لەوان پاریس و برووکسێل بە شێوەیەکی گوماناوی تەرکیزی لە سەر هاوکاری بۆ بنەبڕکردنی چەکدارانی رادیکاڵ نەکردووە. هیچ کەس سەبارەت بەوەی کە بوودجەی سەربازیی وڵاتێکی وەک عەرەبستانی سعوودی لە پلەی سێهەمی جیهان و لە سەرەوەی وڵاتێکی وەک ڕووسیایە، ناپرسێت و ناکۆڵێتەوە.

زەریف وتیشی: لە ڕەوتی دانوستانە چڕوپڕەکان سەبارەت بە پرسە ئاڵۆزەکان لە پلانی ناڤۆکیدا وڵاتی من بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە بابەتی بەرگری لە خۆمان لە سەر میزی دانوستان نەبووە و بابەتی گفتوگۆکانی ئێمە نە لە سەر سەروەری پێداگر بووە و نە لە سەر ئەم ڕاستیە کە زۆربەی سپای وڵاتانی داروسێی هاوپەیمانی رۆژئاواییمان، زۆر لە ئێمە زیاتر لە بەشی سەربازیدا پارەیان خەرج کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم یادداشتەدا دوای ئاماژە بە جینایەتەکانی سەدام حسێن لە سەردەمی شەری داسەپاو و تەنیایی و چەوساوەیی ئێران لەو شەڕە و پشتیوانیی دەوڵەتانی رۆژئاوایی لە سوپای عێراق، جەختی لەوە کردەوە: خەڵکی ئێران بە بیستنی دروشمی کۆن و سواوەی ئەمریکا سەبارەت بە "لە سەر میزبوونی تەواو بژێرەکان" لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوو، لەوە ئاگادارن و تێدەگەن کە ئێمە دەبێ بۆ پێشگری لە وەڕاستگەڕانی هەڕەشەیەکی نایاسایی و سەیر و سەمەرە، ئامادە بین.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونی کردەوە: لە ئاوەها فەزایەکدایە کە ئێمە بە نیسبەتی گەشە و تاقیکردنەوەی توانستی بەرگریمان هەوڵمان دا. لە ڕاستیدا بە تەواو ئەو هەراوهۆریایانەی کە وڵاتانی رۆژئاوایی لە کاتی تاقیکردنەوەی سیستەمێکی نوێی بەرگری خستوویانەتە ڕێ، بوودجەی سەربازیی ئێمە بەشێکی چکۆلە لەو شتەیە کە دراوسێکانی ئێمە لەو بوارەدا خەرجی دەکەن.

دوکتۆر محەمەد جەواد زەریف جەختی لەوەش کردەوە: لە کاتێکدا کە بۆمباکان لە شوێنە گشتییەکان لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناڤین دەتەقێنەوە و شەڕ لە بن گوێی ئێمەدایە، وڵاتێکی پاوەجێ و هێمن و تەندروستمان بۆ هاووڵاتیان و بۆ ئەو کەسانەی سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن یان لە گەڵ ئێمە لە بازرگانیدان، هەیە.

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: من داوا لە هاوتاکانم لە سەرانسەری جیهان دەکەم کە بە بەراوەرد لە گەڵ هەڕەشە، گەماڕۆ و ڕەشنوواندن، زیاتر لە سەر دەستکەوتە دیپلۆماسییەکان پێداگر بن.

News Code 3018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =