بەرپرسیارێتی پاشهاتەکانی ئەم سەربزێوییە لە ئەستۆی ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەواڵی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، هەڕەشەی توندی لە ئەمریکا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر کاردانەوەی بە شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق نیشان دا.

زەریف نووسی: هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و کردنە ئامانج و تیرۆری سەردار سولەیمانی - کە کاریگەرترین هێز لە شەڕ دژی داعش، بەرەی نوسرە، قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکان بوو – بە توندی مەترسیدار و بشێوی نانەوەیەکی گەمژانەیە.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: ئەمریکا بەرپرسایەتی هەموو پاشهاتەکانی سەربزێوییەکانی خۆی لە ئەستۆیە.

News Code 30178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =