کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی هێرشی جەنایەتکارانە بۆ سەر ئۆتۆمبیلی سەرلەشکەر و شەهید بوونی ناوبراو خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان خەسرەوی وتەبێژی دەبیرخانەی ئەنجومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەردار سێپەهبۆد شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ تاوتوێ کردنی جەنایەتکارانەی هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبیلی سەردار سڵیمانی لە بەغدا کە بووە هۆی شەهید بوونی ناوبرو بەڕێوە دەچێت.

هۆشداریی توندی زەریف بە ئەمریکا

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بە شەهید بوونی سەردار قاسم سولیمانی لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

زەریف نووسی: هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و کردنە ئامانج و تیرۆری سەردار سولەیمانی- کە کاریگەرترین هێز لە شەڕ دژی داعش، بەرەی نوسرە، قاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکان بوو – بە توندی مەترسیدار و بشێوی نانەوەیەکی گەمژانەیە.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: ئەمریکا بەرپرسایەتی هەموو پاشهاتەکانی سەربزێوییەکانی خۆی لە ئەستۆیە.

حسامەدین ئاشنا

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لە پەیامێکی وتیتەریدا نووسی: ترامپ بە یاریی خۆی، ئەمریکای هێنایە نێو مەترسیدارین دۆخی ناوچەیی. کەسێک کە پێ لە هیڵی سوور درێژتر دەکاتەوە ئەبێ ئامادەی پاشهاتەکانی بێت.

موحسن ڕەزایی

موحسێن ڕەزایی سکرتێری دیاری کردنی کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە تویتێکدا نووسی: سێپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی چووە ڕیزی برا شەهیدەکانمانەوە بەڵام تۆڵەی توند لە ئەمریکا دەکەینەوە.

News Code 30177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =