تۆڵەیەکی کوشندە چاوەڕوانی جەنایەتکاران دەکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی سەردار قاسم سلێمانی وتیان: تۆڵەیەکی کوشندە چاوەڕوانی جەنایەتکاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ، دوای شەهید بوونی حاج قاسم سڵێمانی ,فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە بەغدا, لە گەڵ ئەبوو مەهدی موهەندێس , ئایەتوڵا خامنەیی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بسم الله الرحمن الرحیم

گەلی ئازیزی ئێران!

سەرداری گەورە و پڕ شانازی ئیسلامی گەڕایەوە لای خوا. شەوی ڕابردوو ڕۆح پاکی شەهیدان، ڕۆحی پیرۆزی قاسم سلێمانی گرتە باوەش. چەندین ساڵ جەهادی خالسانە و دلێرانە لە مەیدانەکانی بەرەنگاریی لە گەڵ شەیاتین و چەوسێنەرانی عالەم  و تەمەنێک ئاواتی شەهادەت لە ڕێگای خودا، لە کۆتاییدا سلێمانی ئازیزی گەیاندە ئەم پلە باڵا و خونی پاکی ئەو بە دەستی دزیوترین جۆری مرۆڤی سەر زەوی، ڕژا.

ئەم شەهادەتە گەورە لە خزمەتی ساحەتی حەزرەتی بقیة‌الله‌ارواحناه‌فداه و بە ڕۆحی پاکی خودی ئەو پیرۆزبایی و لە گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم.

 ئەو نمانەیەکی بەرجستە لە راهاتوانی ئیسلام و مەکتەبی ئیمام خومەینی بوو، ئەو هەموو تەمەنی خۆی بۆ جەهاد لە ڕێگای خودا تێپەڕاند.

شەهادەت خەڵاتی هەوڵی بێ وچانی ئەو لەم هەموو ساڵە بوو،  بە شەهید بوونی ئەو پشت بە خوا کارەکانی و ڕێگاکەی ناوەستێت ، بەڵام تۆڵەیەکی کوشندە و سەخت چاوەڕوانی جەنایەتکارەکان دەکات کە دەستی پیسی خۆیان بە خوێنی ئەو دیکەی شەهیدەکانی ئەم ڕووداوەوە تلاندووە.

 شەهید سلێمانی کەسایەتیەکی نێودەوڵەتی بەرخۆدان بوو و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان خاوەن خوێنی ئەون.

هەموو دۆستان و هەموو دوژمنەکان بزانن هێڵی جەهاد ی بەرخۆدان بە ورەی زیاتر بەردەوام دەبێت و سەرکەوتن چاوەڕوانی موجاهدانی ئەم ڕێگا پیرۆزەیە.

نەمانی سەردار فیدکار و ئازیزی ئێمە تاڵە بەڵام بەردەوامیی خەبات و وەدەستهێنانی سەرکەوتنی کۆتایی بۆ جەناتەتکاران تاڵ دەبێت.

گەلی ئێران یاد و ناوی شەهیدی گەورە سەردار سپەهبود قاسم سلێمانی و شەهیدانی هاوڕێی ئەو بە تایبەت موجاهدی گەورەی ئیسلام ئەبوو موهەندێس  بە بەرز ڕادەگرێت .

سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی  لە وڵات ڕادەگەیێنم و سەرەخۆشی لە هاوژین و منداڵەکانی سەردار سلێمانی ئازیز دەکەم.

News Code 30174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =