ژنە کەژەوانێکی کورد لە مەهاباد بێ سەروشوێن بووە

سەرۆکی گرووپی کەژەوانی مەهاباد لە ون بوونی کەژەوانێکی بە ئەزموونی مەهابادی هەواڵی دا و وتی تا ئەم کاتە هەواڵێک لە ئەو کەژەوانە مەهابادییە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیاکۆ ئەفشەردڵ خەدیجە خدیر کەژەوان و چالاکی بە ئەزموونی  ژینگە کە وەکوو دایکی ژینگەش لە مەهاباد دەناسرێت لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ ی سەرلەبەیانی لەماڵ هاتووە دەرەوە و تا ئێستا زانیاریەک لە بارەیەوە لەدەستەوە نییە.

ناوبراو درێژەی دا: بنەماڵەی ئەو کەژەوانە مەهابادییە ئەمرۆ سەرلەبەیانی کاتژمێر ١٠ هەواڵیان داوەتە گرووپی کەژەوانی کە خاتوو خەدیجە خدیر لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە ماڵ.

ئەفشەردڵ وتیشی: گرووپی کەژەوانی بانگەوازێکی دەرکرد و ١٥٠ کەژەوان لە ١٢ گرووپدا سەردانی ئەو شوێنانەمان کرد کە ئەگەری هەیە ئەو ژنە کەژەوانە ڕۆیشتبێت .

سەرۆکی گرووپی کەژەوانی مەهاباد زیادی کرد: ئەو هەڵمەتە لە کاتژمێر ١٢ی ئەوڕۆ تا ١٧ ی دوانیوەڕۆ درێژەی هەبوو بوڵام هەواڵێک لە ئەو خاتوونە نەبوو.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو خاتوونە کاتژمێر ٩ ی ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و کاتژمێر ٢ ی دوانیوەڕۆ لە دەوروبەری ماڵی خۆیان بینراوە بەڵام پاش ئەوە کەسێک هەواڵی لێی نییە.

News Code 30169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =