پلانی پیسی ئەمریکا بۆ وڵاتی عێراق

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا هەوڵی گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ژێر بڕیاری حەوتەمی جارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد"، مەنسوور بەعیجی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پلانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بە وەرزی حەوتەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەواڵی دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە تێکشکانی پلانی داعشی ئەمریکا لە لایەن حەشدی شەعبی و هێزی چەکداری عێراق و هەوڵی قەرەبووکەرانەوەی واشنتۆن بۆ ڕاپەڕاندنی پلانێکی پڕ مەترسیی بە ئامانجی وێران کردنی عێراق، ڕایگەیاند: ئەمریکا لە هەموو کەرەسەیەک کەڵک دەبا هەتا نەهێڵێ عێراق ڕۆڵێکی گرینگی لە ناوچەدا هەبێت.

ڕاشیگەیاند: گەڕاندنەوەی عێراق بۆ بڕیاری  حەوتەمی جارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە "هەوڵ لە بەرامبەر هەڕەشەی دژی ئاشتی، پێشێل کردنی ئاشتی و دەستدرێژی" کە لە دوای هێرشی سەدام بۆ کوەیت بە سەر عێراقدا سەپا و تا ساڵی ٢٠١٧ زایینی درێژەی خایاند، بەو مانایە کە عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی جیهانی.

بەعیجی جەختیشی کرد: ئەمریکا لەو رێگەوە دەیەوێ وێرای بە فیرۆدانی خەونی شەهیدان، ڕەوتی سیاسی عێراق بە لارێدا ببات. هەر بۆیە دەبێ دەوڵەتی گواستنەوەیی بۆ ڕاپەڕاندنی ویستی خەڵکی و تێکشکاندنی پیلانی دزێوی ئەمریکا بە خێرایی پێک بێت و هەموو گرووپە سیاسییەکان بۆ تێکشکاندنی ئەو پلانە تێکۆشن.

News Code 30167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha