پەیامی نوێ سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیامی پیرۆزبایی دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٠ ی زایینی لە زیندانی ئەدیرنەوە ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٠ داواکارییە ئازادی خوازانەکانمان دێنە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سزگین تانری کولو، پەرلەمانتاری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا(جەهەپە) لە یەکەم ڕۆژ لە ساڵی نویێ زایینی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە زیندانی ئەدیرنەی کرد و پەیامی پیرۆزبایی دەمیرتاشی  لە زیندانی ئەدیرنەوە بڵاو کردەوە.

لە ئەو پەیامەدا دەمیرتاش هێناویە: لە سالی ٢٠٢٠ داواکارییە ئازادی خوازانەکانمان دێتە دی. ڕۆژانی جوانتر چاوەڕێمان دەکات. بۆ ئەوەش بە بوێرییەوە درێژە دەدەینە شەڕ. ساڵی نوێتان پیرۆز بێ. بە سڵاو و عەشق و دۆستایەتی.

تانر کولو هەروەها سەبارەت بە دۆخی دەمیرتاش لە زیندان وتی: دەمیرتاش ڕۆحیەیەکی باشی هەیە. نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستیی هێشتا درێژەی هەیە. بەداخەوە لە بەر سەروو ئەمنیەتی بوونی ئەو زیندانە، ئەگەری باشتر بوونی تەندروستیی نییە. ئەو زیندانە هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی زیندانییەکانی. ئەو زیندانە بۆ زیندانیگەلێک چێ کراوە کە سزای هەتاییان هەیە و بەرد تێیدا لە چییەتی خۆی دێتە دەرەوە، چ بگات بە مرۆڤ.

News Code 30158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =