هۆشداریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هاووڵاتییەکانی لەبارەی سەفەر نەکردن بۆ عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی جووڵەکانی خۆی بۆ نائەمن نیشان دانی عێراق داوای لە هاووڵاتییەکانی خۆی کرد کە ئێستا سەفەری ئەو وڵاتە نەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ نائەمن نیشان دانی عێراق داوای لە هاووڵاتییەکانی خۆی کرد کە سەفەری عێراق نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری ئەو هۆشدارییەی مەترسی تیرۆریزم و پێکدادانی چەکداری وەسف کرد و پاگەندەی کرد: میلیشیاکان هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو بەرژەوەندییەکانی ڕۆژاوا لە عێراقن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیانانمەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە هەموو چالاکییەکانی کونسوڵییەکانی لە عەو باڵوێزانەی تا ڕاگەیاندنی دوایی ڕادەگرێت.

لە ئەو بەیاننامە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کراوە کە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا نەبنەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کراوەیە و هاووڵاتیانی ئەمریکی دەتوانن بۆ خزمەتگوزاری پێوەندیدار بە ڤیزەوە سەردانی ئەوێ بکەن.

News Code 30157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =