بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی نووسەر و توێژەری ناسراوەی کورد ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی مامۆستا و دامەزرێنەری لقی فێقهی حەزرەتی ئیمامی شافیعی لە زانکۆی تاران و زانکۆی ئازاد و داڕێژەر و بەڕێوەبەری تاقیکاریی ئاستی زانستی مامۆستایانی سوننەی ئێران و ڕاوێژکاری ئەهلی سوننەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە سەردەمی دەوڵەتی ڕێفۆرم خوازان بووە.
ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو مامۆستایە کاتژمێر ٩ و نیوی رۆژی هەینی (١٣ی بەفرانبار) لە بەردەم زانکۆی ئیلاهیات و مەعارفی ئیسلامی زانکۆی تاران دەبێت.
هەروەها ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی پڕۆفیسۆر شێخولئیسلامی لە شاری سنە ، رۆژی شەممە بەرەو سەڵواتئاوا ئەنجام دەدەرێت و لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەش لە مزگەوتی مەلاوەیسی ئەو شارە سەرەخۆشی دەگیرێت.
بۆچوونی ئێوە