بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دۆناڵد ترامپ ئێرانی بە ئەنجامدانی تۆمەتبارکرد بەڵام لە دوایین لێدوانیدا دەڵێت: نە جەنگیان دەوێت لەگەڵ ئێران و نە دەشیانەوێت پێشبینی جەنگ بکەن لەگەڵیان.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان بۆ ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئێران گوتی "ئایا من جەنگم دەوێت؟ نەخێر. ئاشتیم دەوێت، حەزم لە ئاشتییە، ئێرانیش دەبێت زیاتر لە هەرکەسێک ئاشتی بوێت، بۆیە نابینم ئەوە رووبدات".
بەر لەم لێدوانە سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد و وتی: بۆ پاراستنی باڵوێزخانەکەیان باشترین سەربازەکانیان بە کوشندەترین چەکەکانیانەوە ناردووەتە بەغدا.
دوای هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ترامپ پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئێران کرد بەوەی خۆپیشاندانەکەی بۆسەر باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق رێکخستووە.
بۆچوونی ئێوە