ئەمریکا بە بێ شەرمی عێراقییەکان دەکوژێت و ئێران تۆمەتبار دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەو تۆمەتانەی بەرپرسانی ئەمریکا لە ئێرانی ئەدەن وتی: ئەمریکاییەکان بە بێ شەرمی ۲۵ کەسیان کوشتووە و دواتر ئێران تۆمەتبار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەر لە بەری تۆمەتەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەت کردەوە.

 مووسەوی  وتی: بێ شەرمی سەرسووڕهێنەری ئەمریکاییەکان ئەوەیە ۲۵ کەس دەکوژن و ژمارەیەکی زۆر بریندار دەکەن و سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و  خەساری مادی لەو وڵاتە دەدەن و بە چەواشەکاریەکی ئاشکرا، ئەم کارە دزێوەی خۆیان بە ئێرانەوە دەلکێنن.

 وتیشی:ئەو پاگەندەیەی ئەمریکا سووکایەتی بە گەلی عێراقە ، ئەوان چۆن چاوەڕوانی ئەوە دەکەن گەلی عێراق لە بەرانبەر ئەم هەموو جەنایەتەوە بێدەنگ بن.

زیادیشی کرد: ئەمریکاییەکان لە لایەکەوە سەربەخۆیی خوازیی گەلی عێراق پشت گوێ دەخەن و لە لایەکی دیکەوە ڕۆڵی خۆیان لە پشتیوانی کردنی سەدام و دورست کردنی داعش و کوشت و بڕ و تاڵانی گەلی عێراقیان لەبیر کردووە و پێدەچێت ئەوەشیان لە بیر نەمابێت کە هێشتا خەڵکی عێراق ئەوان بە داگیر کەر دەزانن.

 مووسەوی لە کۆتاییدا بە رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی دژی ئێران هۆشداریی بە واشنتۆن دا کە خۆیان ببوێرن لە هەرچەشنە کارێکی نەگونجاو و داواشی کرد کە کۆشکی سپی واز لە سیاسەتی تێکدەرانە لە ناوچەکە بێنێت.

News Code 30136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =