سکاتلەند ناڕاستەوخۆ بە کوشتنی کوردەکان تۆمەتبار کرا

دەوڵەتی سکاتلەند تۆمەتبار کرا کە بە فرۆشی چەک بە تورکیا لە شەڕی ئەو وڵاتە دژی کوردەکانی سووریا، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەستی بووە لە کوشتنی ٢٠٠ کسی سڤیلی کوردی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ساندی پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دەوڵەتی سکاتلەند پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، بۆ ڕاگرتنی فرۆشی چەک بە تورکیا کەوتۆتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە، چونکە ڕێکخراوگەلی مافی مرۆڤ لە سەر ئەو بڕوایەن کە تورکیا لە جیهازاتە بەرهەم هاتوويکانی سکاتلەند لە دژی خەڵکی سڤیلی کوردی سووریا کەڵک وەردەگرێ.

ڕێکخراوی شەڕگەلی ئاسمانی لە زانکۆی لەندەن کە خەریکی تۆمارکردنی کوژراوانی سڤیلی شەڕی سووریایە، لە دوا ڕاپۆرتی خۆی ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی تەلڕەفعەتی سووریا لەم مانگەدا ٨ منداڵی ٣ تا ١٥ ساڵ گیانی خۆیان لە دەست داوە.

ڕەخنەگرانی دەوڵەتی سکاتلەند ئاماژە بە فرۆشی سیستەمی ڕاداری لەیزێری ئەو وڵاتە بە تورکیا دەکەن کە لە سەر فرۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی تورکیا دابەستراوە و هەروەها ڕەخنە لە فرۆشی کۆپتەری جەنگی سکاتلەندی بە دەوڵەتی تورکیا دەگرن و لە سەر ئەو بڕوایەن کە تورکیا ئەو جیهازاتە لە دژی خەڵکی سڤیلی کوردی سووریا بە کار دێنێت.

ڕەخنەگران دەڵێن لە هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، ٢٠٠ کەسی سڤیل کوژراون. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ئەوان تورکیا لە هێرشەکانی لە چەکی بەرهەم هاتووی سکاتلەندی لە دژی خەڵکی سڤیل کەڵک دەبا و دەوڵەتیش لە فرۆشی ئەو چکانە پشکی خۆی هەیە.

News Code 30099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha