دەستگیری ۷۰ گومانلێکراوی داعشی لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا ۷۰ کەسی گومانلێکراوی داعشی لە قەیسریە، ئەنقەرە، ئادان و باتمان دەسبەسەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی باتمان له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ۲۲ گومانلێكراو ده‌ركرا.

لە دەستگیر کراوەکاندا ۳۰ کەسیان عێراقی، دوو سووری و کەسێکی مەراکێشی هەبوون کە لە ئەنقەرە دەستگیر کراون.

۹ کەس لەو گومانلێکراوانە کە لە عێراق و سووریا ئۆپراسیۆنیان کردووە لە قەیسریە و  چوار کەسی سووری و دوو عێراقیش لە ئادانا دەستگیر کراون.

كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كان ده‌ستپێكرد.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌ ۴۰۰ كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تیایدا به‌شداربوون ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات بۆسه‌ر ناونیشانی ۲۲ گومانلێكراوه‌كه‌ ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه‌ بەناو ئه‌میری باتمان-ی داعشیشیان له‌نێودابوو.

له‌میانی پشكنینی ناونیشانی ده‌ستگیركراوه‌كانیشدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كه‌دا گیرا.

News Code 30093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =