ئەمریکا بۆ دژایەتی ئێران زیاتر خۆی ئامادە دەکات

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵڵای عێراق هەوڵێکی هێرشبەرانە دژی گرووپێکی سەر بە ئێران بوو و ئەمریکا خەریکی ئامادەکاری زیاتر دژی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مارک سپەر لە لێدوانێکی نوێ پاگەندەی کرد کە هێرشی ئاسمانی شەوی یەکشەممە بۆ سەر عێراق و سووریا سەرکەوتوو بوو و لە درێژەدا زیادی کرد کە بەرپرسانی ئەمریکا سەرەتا بژاردەکانی بەر دەستیان لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێنایە ئاراوە.

شیاوی باسە کە شەوی یەکشەممە هێزەکانی ئەمریکا بنکەکانی کتیبەکانی حزبوڵڵا لە سووریا و عێراقیان کردە ئامانج.

سپەر هەروەها وتی کە واشنتۆن ئامادەیە تا ئەگەر پێویست بێت ئامادەکاری زیاتر بکات دژی ئێران.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی پاگەندەی کرد کە فڕۆکەوان و فڕۆکەکان بە سەلامەت گەڕانەوە بنکەکانمان. زیادی دەکەم کە لە گفتوگۆی ئەمڕۆمان لە گەڵ سەرۆک کۆمار سەبارەت بە بژاردەکانی تریش گفتوگۆمان کرد و وتمان کە ئەگەر پێویست بێت هەوڵی زیاتر دەدەین تا دڵنیا ببینەوە کە بۆ بەرگری لە خۆمان کار دەکەین و لە بەرانبەر هەڵوسکەوتی نەشیاوی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کاردانەوە دەنوێنین.

مارک سپەر هەروەها وتی کە ئەو هێرشانە بە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٥ سترایک ئیگڵز ئەنجام دراوە. ناوبراو ئەو هێرشانەی هەوڵ دژی گرووپەکانی سەر بە ئێران یا هەر ئەو کەتائیبی حزبوڵڵا، وەسف کرد.

News Code 30087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha