وەڵامی توندی ئەمریکا دەدەینەوە

جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کردە سەر بەفیڕۆ نەچوونی خوێنی شەهید و بریندار بووەکانی هێرشی ئەمریکا و هەروەها وەڵامی توند بە هێزەکانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق کاردانەوەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئەو هێزانە لە ڕۆژاوای عێراق نیشان دا.

ئەبوو مەهدی موهەندس لە بەیاننامەیەکی کورتدا وتی: خوێنی شەهید و بریندارەکان بەفیڕۆ ناچێت و کاردانەوەمان بە هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق توند دەبێت.

شیاوی باسە کە سەرچاوە عێراقییەکانی یەکشەممە شەو لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر بنەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار هەواڵیان دا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کردنە ئامانجی بنکەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی پشت ڕاست کردەوە.

News Code 30086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha