چاوەڕێ فەرمانین تا هێرش بکەینە سەر بنکەکانی ئەمریکا

كەتائیبی حزبوڵا لەسەر هێرشكردنە سەر بارەگاكانیان لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە ئەندامەكانی رایگەیاند: چاوەڕێی فەرمانی هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا دەكەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو ئەحمەد ئەلبەسری، فەرماندەی هێزەكانی كەتائیبی حزبوڵا رایگەیاند:"چاوەڕێی فەرمانی هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا دەكەین".

فەرماندەی هێزەكانی كەتائیبی حزبوڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەئێستادا هێزەكانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق.

ئەمشەو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا هێرشی سەر پێنج بارەگای حزبوڵای لە عێراق و سووریا راگەیاند و وتی:"وەكو وەڵامدانەوەیەكە بۆ هێرشەكانی ئەمدواییەی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا".

News Code 30084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =