تورکیا هیچ کات لە سووریا ناکشێتەوە

وەزیری بەرگری تورکیا ئەوڕۆ ڕایگەیاند کە ئەنقەرە هیچکات لە ناوچەگەلێکی سووریا ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەوڕۆ لە لێدوانێکدا لە میانەی تاقمێک لە فەرماندەکانی ئەرتەش لە نزیکیی سنوورەکانی سووریا، ڕایگەیاند کە ئەنقەرە بە هیچ چەشنێک چاپۆشی لە خاڵە چاوەدێرییە دوازدەیانەکەی ئەدلەبی سووریا ناکات و لەو وڵاتە ناکشێتەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند: خاڵە دوازدەیانەکان بە دلێریی تەواو خەریکی ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەی خۆیان بۆ دەستەبەر کردنی ئاگربڕن. لە ئەگەری کرانە ئامانج ئەو شوێنانە، وەڵامیان دەدەینەوە.

News Code 30076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =