بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە دیداری تاقمێک لە سەرۆک عەشیرەکانی سووریا، بە ئاماژە بە ڕۆڵی دیاریکەری عەشیرەکانی سووریا لە سەقامگیری و پاوەجێی ئەو وڵاتەدا، وتی: ڕۆڵی سووریا لە چەند دەیەی ڕابردوو لە ڕەوتی بەرخۆداندا زۆر کاریگەر بووە، بە تایبەت لە دۆخێکدا کە هەندێک لە وڵاتان نایەوێ ئەو وڵاتە لە ئارامی و ئاسایشدا بێت.
سەرۆکی دەزگای یاسادانەری لە درێژەدا بە ئاماژە بە کاریگەری دزێو و نەگریسی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلەب و زەروورەتی چارەسەری بە پەلەی، ڕایگەیاند: ئەمریکا ئێستا ڕۆڵێکی دزێو دەگێڕێت لە سووریادا و لێدوانەکانی ترامپ بە باشی نیشان دەدات کە ئەوان تەنیا بە دوای نەوتی سووریاوەن و ئەوە بۆ وڵاتێک کە ئیدعای زلهێزی جیهان دەکات، مایەی شەرمەزارییە.
لاریجانی دانوستانەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیای لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە زۆر کاریگەر وەسف کرد و وتیشی: لە ئێستادا پرسی دەستوور لە داهاتووی سووریادا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە دەبێ لە لایەن گەلی سووریاوە تۆمار و پەسند بکرێت.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بە دزێوبوونی هەوڵی هەندێک لە وڵاتان بۆ مەرجدانانی لە بەردەم ئاوەدان کردنەوە و پاڵپشتی کردنی سووریا، ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر جۆرە هەنگاوێکە کە بیەوێ تەواوەتی سەزەوینی سووریا بباتە ژێر پرسیار و لە شەڕی دژی تیرۆریزم و ئاوەدان کردنەوەی سووریا پاڵپشتی لێ دەکات.
بۆچوونی ئێوە