ئێران تەسلیمی بانگەشە و پاگەندەکان نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە بەرانبەر جەوی سیاسی و بانگەشەیی نابەزێت و ئەو هاووڵاتییە ئۆسترالیاییەش وەکوو هەر تاوانبارێکی دیکە سزاکەی خۆی کە دەسەڵاتی داد دیاری کردووە، تێدەپەرێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژ و سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و مێدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هەواڵنێران سەبارەت بە داواکارییە ڕاگەیێندراوەکان لە هەندێک مێدیای ئۆسترالیایی سەبارەت بە دۆخی خاتوو گیلبێرت هاووڵاتی ئۆسترالیایی وتی: ئەو بە تۆمەتی پێشێل کردنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستگیر کراوە و دادگاش بە لەبەرچاو گرتنی تەواوی یاساکانی پێوەندیدار سزای گونجاوی بۆ ناوبراو دەرکردووە.

موسەوی زیادی کرد: ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر جەوسازی سیاسی و بانگەشەیی نابەزێت و ئەو هاووڵاتییە ئۆسترالیاییەش وەکوو هەر تاوانبارێکی دیکە سزاکەی خۆی کە دەسەڵاتی داد دیاری کردووە، تێدەپەرێنێت.

News Code 30068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =