کوژرانی ٢٣ هەزار داعشی لە عێراق و سووریا

سەرۆکی ناوەندی گۆڕینەوەی زانیاری لە کوژرانی زیاتر لە ٢٣ هەزار تیرۆریستی داعشی لە خاکی عێراق و سووریا لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی لە سەر بنەمای هەواڵی وەرگیراو لە ئەو ناوەندە چوارلایەنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  مەزهەر عەلاق، سەرۆکی ئیدارەی هەواڵگری سەربازی عێراق و سەرۆکی ناوەندی چوارلایەنەی گۆڕینەوەی زانیاری ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە تا ئێستا ناونیشانی زیاتر لە هەشت هەزار و ٣١٥ شوێنی ئامادە بوونی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش و ئامێر و جیهازاتەکانیانی ڕادەستی عێراق و سووریا کردووە.

عەلاق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناوەندی چوارلایەنەی گۆڕینەوەی زانیاری هەروەها زیاتر لە چوار هەزار و ٤٧١ ڕاپۆرتی هەواڵگریی لە پێوەندی لە گەڵ جووڵە و چالاکییەکای داعش لە عێراق و سووریای ڕادەستی ئەو دوو وڵاتە کردووە، جەختی کرد کە لە ئۆپراسیۆنە ئەنجام دراوەکان بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، بە گشتی ٢٣ هەزار و ٥٥ داعشی لەوانە ٤٣٠ سەرکردەی مەیدانی کوژراون، ٨٨ تیرۆریستی تر دەستگیر و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

شایانی باسە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢١٩٥ ی زایینی ڕووسیا، ئێران، عێراق و سووریا لە سەر ڕێکخستنی ناوەندێکی چوارقۆڵی لە شاری بەغدا بە ئامانجی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیاری لە چوارچیوەی شەڕ دژی تیرۆریزم گەیشتنە ڕێککەوتن.

News Code 30066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =