فەڕەنسا باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کرد

دەوڵەتی پاریس بە بانگهێشت کردنی باڵوێزی ئێران خوازیاری ئازادی ٢ هاووڵاتی فەڕەنسەوی بوو کە لە ئێران لە زیندانن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس پرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بانگهێشت کردنی باڵوێزی ئێران لە پاریس هەواڵی دا.

پاگەندە دەکرێت ئەو هەوڵە لە ناڕەزایەتی بە دەستگیر کرانی " قبووڵ نەکراوی" ٢ هاووڵاتی فەڕەنسەوی لە لایەن ئێرانەوەئەنجام دراوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا لە ئێران کراوە کە بەپەلە فەریبا عادلخا و ڕۆلان مارشال ئازاد بکات و سەبارەت بە دۆخی ئەوان ڕوون کردنەوە بدات.

ئەو دوو کەسە کە بە ڕواڵەت لێکۆڵەرن، لە مانگی جوولایەوە دەستگیر کراون.

پێشتر سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ئێران خوازیاری دەستێوەرنەدانی فەڕەنسا لە کاروباری ناوخۆی ئێران بوو و وتبووی ئەو هەوڵەی پاریس نە تەنیا کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکوو دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی ڕەوتی لێپرسینەوە و پێداچوونەوە بە پرسەکە.

News Code 30044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha