مەرجی یۆنێسکۆ بۆ تۆماری جیهانی هەورامان

یۆنێسکۆ چەند مەرجێکی بۆ تۆمار کردنی جیهانی ناوچەی هەورامان داناوە کە یەکێکیان ڕاگرتنی چێ کردنی خانوو بە شێوەی مۆدێڕن و ئەمڕۆژییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماوەیەکە کە بەرپرسان و چالاکانی بواری فەرهەنگی لە سەر تۆماری جیهانی ناوچەی هەورامان باس دەکەن و هەوڵ و گفتوگۆی زۆریش لە ئەو بوارە لە گەڵ بنکەی نێودەوڵەتی یۆنێسکۆ دراوە، بەڵام ڕاوێژکاری باڵای یۆنێسکۆ بە هێنانە ئارای چەند مەرجێک ڕایگەیاند کە تۆماری جیهانی هەورامان لە تارمایی دایە.

ئێستا دابین کردنی ژێرخانە سەرەتاییەکان لەوانە ڕێگاوبان، پاراستنی پێکهاتەی نەریتی و ڕێگری لە چێ کردنی خانووی نوێ، فەرهەنگ سازی لە نێو چین و کۆمەڵانی خەڵکی هەورامان و ... لە سەرەکی ترین کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم تۆماری جیهانی هەورامان دێتە ئەژمار.

ئێستا دۆسیەی کۆ کراو لە بوارە جیاوازەکان سەبارەت بە هەورامانات تەواو کراوە و دراوەتە یۆنێسکۆ بەڵام وادیارە کە لە هەندێک بواری ژێرخانی هێشتا ئەو ناوچە لە گەڵ کێشە و پێداویستی سەرەکی بەرەوڕوویە و ئەبێ ئاوڕدانەوەیان لە سەر بکرێت.

News Code 30025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha