تورکیا خوازیاری ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر تیرۆریستەکان لە ئەدلەبە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بە داوا لە ڕووسیا خوازیاری ڕاگرتنی هێڕش بۆ سەر تیرۆریستەکان لە ئەدلەبە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە شەڕی بێ ئامانی دەوڵەتی دیمەشق لە گەڵ ئەو تیرۆریستانەی کە لە لایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایگەیاند: چاوەڕوانین تا هێڕشەکان بۆ سەر ئەدلەب لە زووترین کاتدا رابگیردرێن و ئاگربڕێکی نوێ لە ئەو ناوچە دەست بکەوێت. گرینگترین چاوەڕوانی ئێمە لە ڕووسیا ئەوەیە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: ئەگەر وا نەبێت هەم ڕێککەوتنی ئەدلەب پێشێل کراوە و هەم قەیرانێکی مرۆیی نوێ ڕوو دەدات. هەروەها شەپۆلێکی نوێی پەنابەری ڕەوانەی تورکیا دەکرێت.

ناوبراو لە بارەی دۆخی ئەدلەب، تیرۆریستەکانی لە ئەدلەبەوە خستە بەردەنگەوە و وتی: داوامان لە بەردەنەگاکنی خۆمان کردووە تا هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ڕێککەوتننامەکە، پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و ڕەوتی سیاسی ئەنجام بدەن.

News Code 30021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha