تورکیا ۲۰۰ هێزی سەربازی لە کوردستانی سووریا کشاندەوە

ڕاپۆرتەکان لە چوونە دەرەوەی لانیکەم ٢٠٠ هێزی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بەرەو لیبیا باس دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی مەیادین ڕاپۆرتی دا کە تورکیا لانیکەم ٢٠٠ هێزی سەر بە ئەو وڵاتەی لە باکووری سووریا بردووەتە دەرەوە تا بۆ لیبیا بیانگوازێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، تورکیا لە گرووپەکانی سەر بە خۆی کە لە سووریا شەڕ دەکەن، داوای کردووە تا لیستێک لە ئەو چەکدارانەی کە بڕیارە بۆ لیبیا بگوازرێنەوە، پێشکەش بکەن.

تورکیا لەم دواییەدا ڕێککەوتنێکی ئەمنیەتی لە گەڵ دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا واژۆ کردووە و بە پێی ئەوە هەوڵی ناردنی هێز بۆ ترابلۆس دەدات.

پێکدادانەکان لە لیبیا لە کاتی دەسپێکی هێرشی خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی ئەو وڵاتە بۆ ترابلۆس توند بووەتەوە.

شیاوی باسە کە حەفتەر لە لایەن عەرەبستان و ئیماراتەوە پاڵپشتی دەکرێت.

News Code 30020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha