بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وڵاتانی مەسیحی، وێرای پیرۆزبایی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا (دخ) و هاتنی ساڵی نوێی زایینی (٢٠٢٠)، ڕایگەیاند: وەدی هاتنی ئاشتی، دادپەروەری و پێشکەوتن لە سای ئەو ئامانجانەی کە حەزرەتی عیسا مەسیح (دخ) بەردەوام مزگێنیدەری بووە، لە رێگەی دانوستانی سازێنەر و گفتوگۆی پێڕەوانی ئایینە ئاسمانییەکانەوە مسۆگەر دەبێت.
ڕاشیگەیاند: مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بە ئامانجی تۆکمەکردنی ڕەوتی ئاشتی و بایەخە ئاسمانی و مروییەکان، پێشوازی دەکات لە هەر جۆرە هاوکاری هاوبەش و سازێنەری پەرلەمانی.
بۆچوونی ئێوە