سەرکونسوڵەکانی ئێران و تورکیا لە هەولێر دیداریان کرد

لە دیداری نێوان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە گەڵ سەرکونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندی دوو لایەنە گفتوگۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە دیدارێک لە نێوان نەسروڵڵا ڕشنودی سەرکونسوڵی ئێران و هاکان کاراچای سەرکونسوڵی تورکیا لە هەولێر، ئەنجام بووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە؛ لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان ئێران و تورکیا گفتوگۆ کرا.

کاراچای وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئەو دیدارە بە ئاماژە بە ڕەوتی پێوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستی ئێران و تورکیا، لە سەر پێداویستی گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان سەرکونسوڵییەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

هەروەها ڕشنودی بە ئاماژە بە ڕەوتی پێوەندییەکانی دوو لایەنە و نێودەوڵەتی دوو وڵاتەکە، ئەو ڕەوتەی لە سەر تۆکمە کردنەوەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی دوو نەتەوەکە کاریگەر وەسف کرد.

News Code 30014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha