ڕێئاکتۆری ئەراک تا ١٤٠٠ مۆدێرن دەکرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: هیوادارین و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تاقیکاری ساردی ڕێئاکتۆری ئەراک ئەنجام بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر مورادی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی پاش کرانەوەی سوورگەی دووهەمی ڕێئاکتۆری ئاقی قورسی خەندابی ئەراک، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران دەتوانێ بە داڕشتنی ڕێئاکتۆری نوێی مۆدێڕن کراوە ویستەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت، وتی: بەو ڕێئاکتۆرە دەتوانین کۆباڵتی ٦٠ بەرهەم بهێنین و پێویستمان بە هاوردەی نەبێت.

جێگری سەرۆک کۆمار لە درێژەدا لەبارەی تێچووەکانی پیشەسازی ناڤۆکی ڕوونی کردەوە: هەندێک کەس بە ناحەق دژی پیشەسازی وڵات دەدوێ و ئەم پیشەسازییە بە تێچووێ قورسی دەیان ملیارد دۆلاری تۆمەتبار دەکەن، لە کاتێکدا لە ساڵی ٦٨ی هەتاوی (وەک ساڵی دەسپێکی هەنگاوە ناڤۆکییەکانی ئێران) تا ئێستا سەرجەمی تێچووی پیشەسازیی ناڤۆکی ٦،٥ تا ٧ ملیارد دۆلار بووە، واتە ساڵی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کە بە نیسبەتی پیشەسازییەک بەو ڕادەیە شانازی هێنەر، نرخ و تێچوویەکی زۆر کەمە.

وتیشی: ئەو بایەخە زێدەییەی کە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەرهەمی دێنێت زۆر لە سەرێیە و ئەگەر ئاستی بەرهەم هێنانی ساڵانەی وزەخانەی بووشێهر لە نرخی کارەبایەک لە هەناردەی دەکەین، زەرب بکەین، دەبێتە ساڵی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی بایەخی زێدەیی بۆ ئێرانە. هەر بۆیە بە دەوڵەتمان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئو بایەخی زێدەیی بە ئێمە بەدەن، دەبینە یەکەم ڕێکخراوێک کە پێویستی بە بوودجەی دەوڵەت نەبووە.

ساڵحی بە ئاماژە بەوەی کە هاوکاریی ئێران لە گەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی و ڕێککەوتنی بەرجامدا درێژەی دەبێ و ڕایگەیاند: ئێمە پابەندیی زیاتر لەوەی بەڵێنمان داوە، وەئەستۆ ناگرین و لە دەرەوەی پرۆتۆکۆلەکانی ئێستا هاوکاریی زیاتر ناکەین.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە تاقیکاری ساردی ڕێئاکتۆری خەنداب ڕوونیشی کردەوە: ڕامانگەیاندبوو کە مۆدێرن کردنی خەندان لانی کەم ٥ ساڵ دەخاێینێ. بەوەشەوە هیوادارین و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تاقیکاری ساردی ڕێئاکتۆری ئەراک ئەنجام بدەین. هەڵبەت بەوەی لە توانای هاوڕێیان دەیبینین ڕەنگە ئەو ماوەیە کەمتر بێط و زووتر شایەدی وەدی هاتنی ئەو ڕووذاوە بین. ئەوانی لەو کارە دەگەن، دەزانن ئەم قسەیە بە مانای هەڵگرتنی هەنگاوی زۆر گەورە لە لایەن ئێرانە و نیشان دەدا تەنگەژەکان نەیانتوانیوه زیان بە کاکڵەی پیشەسازی ناڤۆکیمان بگەیێنن و بە پێچەوانە رۆژ بە رۆژ پێشکەوتنی زیاترمان بووە؛ ڕێژەی هەڵکۆڵین و دەرهێنانی مادە خاوی ئێمە بەرزتر بووە، دوو وزەخانەی نوێمان لە تەواو بوونە، سانتریفیوژی نوێ لە قۆناغی بەرهەم هێنانە و هەرچی رۆژە دەسکەوتێکی نوێمان لە پیشەسازی ناڤۆکیدا هەیە.

رئیس سازمان انرژی اتمی لە بەشێکی دیکە لەو لێدوانەی ڕووانییە پرسی هەنگاوی پێنجەمی کەم کردنەوەی پابەندییە بەرجامییەکانی ئێران و ڕایگەیاند: ئەو کارە لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری و پەیوەستە بە فەرمانی بەڕێزیان، بەڵام وەک سەرۆک کۆمار وتوویانە، هەنگاوەکانی ئێران ڕێێ گەڕانەوەیان بۆ هەیە و ئەگەر ئەورووپا پابەندی بەڵێةەکانی بێت و پابەندییەکانی ڕاپەڕێنێت، ئێمە هەندێک لە هەنگاوەکانمان ئاوەژوو دەکەینەوە.

ساڵحی هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەی ئەورووپییەکان هەمبەر بە چالاک کردنی میکانیزمی ماشە، جەختی کرد: لە ڕاستیدا ئەورووپا هەوڵ دەدا بەرجام پاوەجێ بێت. لایەنی ئەمنی و ئاسایشی بەرجام بۆ ئەورووپا زۆر گرینگە. بەڵام کێشە ئەوەیە کە ویست و تاوانای ئەورووپا لە بابەتی پاراستنی بەرجام یەکسان نییە و ئەورووپا توانای بەرەنگاربوونەوە و وەستان لە بەرامبەر ئەمریکای نییە و نیشانی داوە کە کۆمەڵەی یەکێتی ئەورووپا هێندەی ویلایەتێکی ئەمریکاش سەربەخۆ نین.

News Code 30012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =