٦شانۆی کوردی بۆ بەشداری لە مێهرەجانی فەجر هەڵبژاردران

٦ شانۆی سەرشەقامی پارێزگا کوردنشینەکان بۆ ئەوساڵ بەشداری سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی فەجری وڵات دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەڵبژاردەی لیژنەی هەڵبژاردنی سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی فەجری وڵات کە پێکهاتبوون لە محەمەد ڕەزا ڕەحیمی، ئەیووب ئاقاخانی و پەیام عەزیزی و سەرپەرەشتیی سامان خەلیلیان، لە ١٧ شانۆی هەڵبژاردەی سەرشەقامی ئەو خولەی مێهرەجانی شانۆ ٦ بەرهەم لە پارێزگا کوردنشینەکان هەڵبژێراون.

ئەو ٦ بەرهەمە شانۆییە کە ٢یان لە پارێزگای کوردستان، ٣ بەرهەم لە ئیلام و بەرهەمێکیان لە پارێزگای کرماشانە، بریتین لە:

"بل ۲۱۴" لە دەرهێنانی مصطفی کولیوندی لە پارێزگای ئیلام

"شت و مت" لە دەرهێنانی حەسنا قوبادی لە پارێزگای ئیلام

"مەیموون‌کوژی" لە دەرهێنانی سەعید خەیروڵڵاهی لە پارێزگای ئیلام

"خەردڵ لە ناو ناندا" لە دەرهێنانی جەلال حەسنوەند لە پارێزگای کرماشان

"ژنێک لێرە نەماوە" لە دەرهێنانی ئەفشین خدری لە پارێزگای کوردستان

"سانی‌مەتر" لە دەرهێنانی سەید سۆران حسێنی لە پارێزگای کوردستان

شایانی باسە، سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی فەجری بە بەڕێوەبەریی نادر بورهانی مەرەند لە رۆژانی ١٠ تا ٢٠ی رێبەندانی ئەوساڵی هەتاوی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 30006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =