بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ فەرامەرز شاکری ڕایگەیاند: بە پێی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بوونی خووگر لە شارەکان و بە هەماهەنگی بەرپرسانی داد، گەڵاڵەی کۆ کردنەوە، ڕێکخستن و پاک کردنەوەی شوێنی کۆبوونەوەکانیان، خرایە دەستووری کاری پۆلیسی مادە هۆشبەرەکانەوە.
ناوبرو زیادی کرد: لە ئەو هەڵمەتەدا رۆژی ڕابردوو لە ئاستی پارێزگا ٢٢ وردە فرۆش دەستگیر و ڕادەستی دەسەڵاتی داد کران.
سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای کوردستان وتیشی: لە درێژەی بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە تا ئێستا ٤٣ خووگر لە سنە نێردراونەتە کەمپەکانی تەرکی خووگری و هەروەها ٢٦ کیلۆگرام هەموو جۆرە مادەی هۆشبەر کە زۆربەیان سونەتی بوون لێیان دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەو گەڵاڵە تا کۆتایی ساڵ درێژەی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە