ئێران ڕێئاکتۆرێکی ناڤۆکی نوێ تەیار دەکات

خولگەی دووهەمی ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک بریتی لە گۆڕێنەری پلەی گەرما، هەسێڵی میانی و پۆمپی گواستنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕێدەکخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی ئاوی قورسی پێشکەوتووی خۆندابی ئەراک بە ئامانجی وەدەست هێنانی ئەزموون و زانستی تەکنیکی لە داڕشتن و چێ کرانی ڕاکتۆری ناڤۆکی، پەروەردەی هێزی مرۆیی لێزن، پێکهێنانی جیهازاتی لێکۆڵینەوە و گەشە لە بوارەکانی فیزیای نۆترۆن، تێرمۆهیدرۆلیک و دەرمان و بەرهەمهێنانی ڕادیۆئیزۆتۆپ بۆ بەکارهێنانی پزیشکی، پیشە و کشتوکاڵ لە حاڵی داڕشتن و بەرهەمهێناندایە.

ئەو ڕێئاکتۆرە دوو خولگەی هەیە. خولگەی یەکەم کە ئەرکی هەڵگرتنی پلەی گەرما لە دڵی ڕێئاکتۆرە و خولگەی دووهەم کە ئەرکی گواستنەوەی پلەی گەرمای خولگەی یەکەم بۆ بۆرجە فێنک کەرەوەکان و لە کۆتاییدا بۆ حەوشەیە.

ئەو رێکخستنە گرینگە بە ئامادە بوونی عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگیر سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەدەچێت.

News Code 29991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =