هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نەگەیشتووەتە ئەنجام/فیدڕاڵیزم مەترسی نییە بۆسەر عێراق

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند کە ئاسایش و پاوەجێی عێراق و ناوچە بەردەوام تەوەری گفتوگۆ و دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی ئێرانی و هەرێمی کوردستان بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- سومەیە خۆمارباقی: کۆماری ئیسلامی ئێران بابەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک بابەتێکی ناوخۆیی و هاوپەیوەند بە خودی عێراقییەکان دەزانێ و خۆی ئاوێتەی ئەم باسە و مژارەکانی ناکات. ئێران بەردەوام پشتیوانیی لە یەکگرتوویی و یەکڕیزی کوردەکان لە عێراق کردووە و پەیوەندییەکی هاوتەریبی لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە.

لە گفتوگۆ لە گەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پرسی فیدراڵیزم لە عێراق گفتوگۆیەک دەکەین کە دەقەکەی بە پرسیارەکان و وەڵامەکانی بەڕێزیانەوە لە خوارەوە دەخوێنینەوە:

* بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کوێ گەیشت؟

ـ تا ئێستا بێ‌ئەنجام ماوەتەوە و دیارە کە کێشەیەکی ئاڵۆزمان لە بەردەمە. ئەم بابەتە پێویستی بە ڕێککەوتنە و لەم قۆناغەدا کە شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری و نەبوونی پاوەجێی سیاسی لە عێراقدا کاریگەری لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە، کارێکی دژوارمان لەبەردەمە.

* لە ئێستادا پەیوەندی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان بە چ شێوەیەکە؟

ـ بە گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان تەواو ئاسایی و لە سەر ڕەوتی خۆیەتی و لە ئەگەری پێویستی بە ڕاگۆڕینەوە، لە رێگای کاناڵگەلی پەیوەندیی تایبەتییەوە ئەنجام دەدرێت.

لەم قۆناغ و بارودۆخەی ئێستای جیهان و عێراق و ناوچە و بە لەبەر چاو گرتنی مافی نەتەوەکان لە چوارچێوەی مافی چارەی خۆنووسین، بە دڵنیاییەوە فیدراڵیزم بەشێکە لەو مافەی کە مافی نەتەوەکانە. لە ئێستاشدا لە دەستووری عێراقدا جەخت لەو بابەتە کراوە کە ئامادەبوونی کوردەکان لە چوارچێوەی عێراق بە ئیختیاری خۆیانە، واتە کوردەکان بە خواست و ئیختیاری خۆیان ئەمەیان هەڵبژاردووە.

هەروەها مافی چارەی خۆنووسین لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ بە فەرمی ناسراوە. هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان لە داڕشتن و بنیاتنانی عێراقی نوێ و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتەدا بەشدار بن، بەڵام بڕیاردان بۆ داهاتووی عێراق و فیدراڵیزم دەروەستی بە شێوە و ڕەوشی چالاکی و سیاسەتی بەرپرسانی عێراقییەوە هەیە کە تا چ ڕادە بڕوایان بە مافی بەحەقی نەتەوەی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی عێراقەوە هەیە، کە بە داخەوە هەندێک لە بەرپرسان و سیاسەتوانانی عێراقی، لە ئەمڕۆشدا هەروەک بەعسییەکان بیر دەکەنەوە و ئەم بابەتە کاریگەرە لە چارەنووسی عێراق.

ئەگەر لە چوارچێوەی یاسا و ناوەڕۆکی دەستووری عێراق مافی دیتران بە فەرمی نەناسرێت، بە دڵنیاییەوە عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار و لەبەریەکهەڵوەشاوە دەچێت، کە لە بارودۆخی ئێستادا هەست دەکرێت کەسانێک بە پلان و نەخشەوە لە پێناو لە بەریەکهەڵوەشاندنەوەی هاوڕێزی نەتەوە و هێزە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن.

* هەندێک لە کارناسان لایان وایە کە لە وڵاتنێک کە دەوڵەت – نەتەوە ڕەوتی مێژوویی خۆی تێنەپەڕاندووە، فیدراڵیزم دەتوانێ دابەشبوونی لێ‌بکەوێتەوە. ئێستاش بە پێی ئەم بۆچوونە، فیدراڵیزم لە عێراقێکدا کە لە سونگەی پێکهاتنی  وڵاتەکەیەوە (دەوڵەت - نەتەوە بە مانا مۆدێرنەکەی)، وڵاتێکی گەنجە. ئایا ئەمە مەترسیی بە دواوە نابێت؟ ئەگەر بڕوامان بە فیدراڵیزمە، چۆناوچۆن ئەم فیدراڵیزمە دەتوانێ پێشگری لە دابەشبوون بکات؟

ـ بە بڕوای من، فیدراڵیزم دەبێتە هۆی هاوڕیزی و یەکپارچەیی و نابێتە هۆی لەبەریەکهەڵوەشانەوەی عێراق.

News Code 2999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =