دەوڵەت کێشەی کۆڵبەرەکان چارەسەر بکات/سەرۆک کۆمار وەڵامدەر بێت

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار داوای هەوڵی دەوڵەت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کۆڵبەرەکان و دروست کردنی هەلی کاری نەگۆڕ لە ناوچە سنوورییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەسوول خزری لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە هۆشداریی یاسای بنەڕەتی بە سەرۆک کۆمار، وتی: بەداخەوە هەڵسوکەوتیكی باش و یاسایی لە گەڵ کۆڵبەرەکان نابینین و هەر ڕۆژە ڕەق هەڵاتن و کوژرانی ئەوان دەبینین.

ناوبراو بە دەربڕینی داخ لە گیان لەدەست دانی دوو گەنجە کۆڵبەرەکەی مەریوان بە هۆی سەرماوە، زیادی کرد: جێی داخە کە دەوڵەت و بەتایبەتی سەرۆک کۆمار لە دروست کردنی هەلی کاری بنەگۆڕ لە ناوچە سنوورییەکان و دیاری کردنی چارەنووسی کۆڵبەرەکان هیچ ڕێگاچارەیەکیان نەبووە و هیچ هەوڵێکیان لەو بوارەوە نەداوە.

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار بە وتنی ئەوەی کە زۆربەی ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکان داخراوە و ئەبێ بکرێنەوە، وتی: خودی سەرۆک کۆمار ئەبێ وەڵامدەری ئەو هەموو کەم کارییە لەو بوارەوە بێت.

News Code 29983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =