کیانووش جەهانپوور، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: نەخۆشی ئەنفۆڵەنزای وەرزیی پرسێکە کە هەر ساڵە دووپات دەبێتەوە و بە دەسپێکی وەرزی سەرما ئەو نەخۆشییە پەرە دەستێنێت. بە شێوەی ئاسایی چاوەڕوانی دەکرێت کەنزیک بە سەدا ٢٠ ی خەڵک لە وەرزێکدا تووشی ئەنفۆڵەنزا بێن.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژی ٢٢ تا ٢٩ ی سەرماوەز رەوتی پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە کەم بووەوە و ڕێژەی تووش بووان بە ئەو نەخۆشییە و دوابەدوای ئەوە سەردان بۆ نەخۆشخانەکان کەم بووەتەوە.
جەهانپوور درێژەی دا: بە داخەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ٧ کەس بە هۆی نەخۆشی ئەنفۆڵەنزاوە گیانیان لەدەست داوە. بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای پاییزەوە تا ئێستا، ١٠٣ کەس لە هاووڵاتیان بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنفۆڵەنزا گیانیان لەدەست داوە.
بۆچوونی ئێوە