وتەکانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبەرەت بە ئەمریکا

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ئەمریکا چەقی خستۆتە بەردەم پابەندی بەرجامیی وڵاتان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی چالاکیگەلی ناڤۆکی ڕەوای ئێرانی کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی لە پشتە، گەمارۆ دا و ئەمریکا چەقی خستۆتە بەردەم پابەندی بەرجامیی ئێران و وڵاتانی دیکە.

تەخت ڕەوانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە بۆ لێکدانەوەی ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دوا هەلومەرجی ڕاپەراندنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەڕێوە چوو، جەختی کرد: لەو بڕیارنامەدا جەخت لەوە کراوە کە بەرجام دەبێتە هۆی گەشە و ئاسانکاری لە بەردەم هاوکاری و پەیوەندیگەلی بازرگانی و ئابووری لە گەڵ ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: دۆخی ئێستا زۆر لە سەردەمی بەر لەو واژۆکرانی بەرجامیش خراپترە و ئەمریکا خەریکە وڵاتانی دیکە تەنیا بە تاوانی پابەندیان بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ سزا دەدا و بە سزای بە کۆمەڵی خەڵکی کە لە سەردەمی شەڕیشدا قەدەغەیە، لاوازترینی چینەکانی خەڵکی کردۆتە ئامانج، بەڵکوو لەو رێگەوە ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی ساز بدا و سروشتێکی نامرۆڤانەی گرتۆتە بەر.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بیری هێنایەوە: ئەمریکییەکان بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە ڕەنج و سەخلەتی گەمارۆکان بۆ خەڵکی ئاسایی بە ئانقەست و بەشێکە لە ستراتژیی سیاسی. لەمناوە دزێوترین ڕووبەری گەمارۆکانی ئەمریکا پێشگری لە هەناردەی هەندێک دەرمان بۆ نەخۆشانی تایبەتی ئێران و لەوان دەرمانی نەخۆشانی "ئەی بی"یە.

تەخت ڕەوانچی جەختیشی کرد: سیاسەتی گوشاری لانی زۆری وەک تیرۆریزمی ئابوورییە کە خەڵکی بێ تاوان دەکوژێ. هەر بۆیە دەبێ ئەو کەسانەی دەستیان هەیە لە داڕشتن، پاڵپشتی و ڕاپەڕاندنی سزا بدرێن.

News Code 29939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =