فێستیڤاڵی زانستی کۆنینەناسی " کانی سێو" لە پیرانشار بەڕێوە دەچێت

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، وتی: ئەبێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەشێک لە تەپۆڵکە و ناوچەی مێژوویی بەنداوی کانی سێوی پیرانشار، بۆ کۆمەلگای زانستی پارێزگا بڵاو بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوو ساڵی ڕابردووەوە و هاوکات لە گەڵ دەسپێکی پڕۆژەی نەتەوەیی چێ کردنی بەنداوی کانی سێو لە سەر ڕووباری زێی بچووک لە شاری پیرانشار، گەڵاڵەی خوێندنەوە و ڕزگار کردنی بەشێک لە تەپۆڵکە و ناوچەی مێژووی هەوڵکەوتوو کە نزیکی ئەو ڕووبارەش خرایە دەستووری کاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی ئازەربایجانی ڕۆژاواوە.

 بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆنینەناسی، ئامانجی سەرەکی ئەو پڕۆژە، دەرهێنانی ئاسەوارە فەرهەنگییەکانی ژێر خاک و دەست خستنی ڕەوتی مێژوویی و شارستانیەتی مرۆڤ لە باشووری ڕۆژاوای ئەو پارێزگایەیە.

بە پێی قسەکانی سلێمان بەشیری سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ڕابردوو ئاسەوارێک لە سەردەمی کالکولیتیک( فەرهەنگی دالما)، ئاسەواری سەردەمی مەفرەغ، سەردەمی ئاسن، حەوشەی زۆر و جۆراوجۆری سەرەدەمی ئەشکانی و ساسانی و ئیسلامی دۆزراوەتەوە کە هەموویان نیشاندەری دۆخی هەرێمی لەبار بۆ ژنای مرۆڤ لە درێژایی ٨ هەزار ساڵی ڕابردوو.

News Code 29938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =