شارەوانێکی کوردی دیکە لە تورکیا دەسبەسەر کرا

فیلیز بولوت تەکین، شارەوانی سوور لە پارێزگای دیاربەکر لە پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە گەڵ دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، بە پێی هەواڵەکان، فیلیز بولوت تەکین، شارەوانی سوور لە پارێزگای دیاربەکر لە پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە گەڵ دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزی پۆلیسی تورکیا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دادستێنی کۆماری تورکیا لە دیاربەکر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو کەسانەوە و پاش گەڕان لە ماڵی ئەو کەسانە، دەستبەسەریانیان کرد.

بولوت تەکین و دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور بۆ ناوەندی شەڕ دژی تیرۆریزمی پۆلیسی تورکیا گواسترانەوە و زیندانی کران.

News Code 29937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha