بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هابر ٧، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە دەست پێکردنەوەی خولێکی نوێ لە ئۆپراسیۆنەکانی ناسراو بە کرانی ٩ و ١٠ لە پارێزگاکانی شڕناخ و حەککاری هەواڵی دا.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هەزار و ٢٦٠ هێزی سەربازی بریتی لە هێزی تایبەتی ژاندارمری تورکیا ناسراو بە JÖH و هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورکیا و ٧٣٠ هێزی پارێزەری ناوچەیی، ئۆپراسیۆنگەلێکی بەربڵاویان لە دەڤەری کێوی جوودی لە پارێزگای شڕناخ و ناوچەی سنووری لە پارێزگای حەککاری دژی هێزەکانی پەکەکە و ڕێگری لە دزەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە بۆ ناو وڵاتی تورکیا دەست پێکردووە.
بۆچوونی ئێوە