بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری هەیل سەر بە کۆنگرەی ئەمریکا، خاتوو ئیلهان عومەر، پەرلەمانتاری موسڵمانی کۆنگرە، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە ڕاپۆرتگەلێک کە تورکیای بە بەکارهێنانی بۆمبی کیمیایی فۆسفۆری سپی لە شەڕ دژی کوردەکانی سووریا تۆمەتبار دەکات، لێکۆڵینەوە بکات.
ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا، کە لە لایەن ژمارەیەک لە پەرلەمانتارەکانی تریشەوە واژۆ کراوە، جەخت کراوە کە پێویستە ئەمریکا ڕوونی بکاتەوە کە ئایا تورکیا هاوپەیمانی ئەندامی ناتۆی ئەمریکا، هاووڵاتییە کوردەکانی سووریای بە بۆمبی فۆسفۆر کردووەتە ئامانج یان نا.
بۆچوونی ئێوە