سێ شارەوانی کورد و شارەوانێکی تورک دەرکران

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە فەرمانێکدا چوار شارەوانی تری تورکیای لە دوو پارێزگای مووش و ئێزمیر لە پۆستەکەیان دوور کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە فەرمانێکدا چوار شارەوانی تری تورکیای لە دوو پارێزگای مووش و ئێزمیر لە پۆستەکەیان دوور کردەوە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی حوڕیەت، سێ شارەوان لە پارێزگای کوردنشینی مووش، بە تۆمەتی پڕوپاگەندا بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و یەک شارەوان لە پارێزگای ئێزمیر بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی جەماعەتی گولەن بە فەرمانی جودا لە پۆستەکەیان دوور کرانەوە.

ئادنان توپچو، شارەوانی شاری بولانیک لە پارێزگای مووش، ئولکو کارا ئاسلان بایتاش، شارەوانی وارتو لە پارێزگای مووش، دلاوەر کەسیک، شارەوانی ئەرێن تەپە لە پارێزگای مووش و ئیبراهیم بوراک ئوغوز، شارەوانی ئورال لە پارێزگای ئێزمیر بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە پۆستەکەیان دوور کراونەتەوە.

شیاوی باسە، دوابەدوای لە کار دوور کردنەوەی بەربڵاوی شارەوانەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە پارێزگا کوردنشینەکان ئەمە بۆ یەکەم جارە کە وزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ لەکار دوور خستنەوەی شارەوانەکانی سەر بە پارتی کۆماری خوازی تورکیا (جەهەپە) هەوڵ دەدات.

News Code 29914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =