داهاتووی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

بیرمەندێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک لە گەڵ تاران ئەبێ پرسگەلێکی گرینگ وەکوو پرسە ناوخۆییەکان و ڕای گشتی ئێران باشتر بناسێت و لە بەرچاوی بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ناوەندی هزریی ڕەند لە وتارێکدا لە نووسینی ئاریانە تەباتەبایی، لە سەر بابەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران باسی کردووە و لە ئەو ڕوانگەوە هەڵسەنگاندنێکی سەبارەت بە داهاتووی دانوستانەکانی واشنتۆن-تاران پێشکەش کردووە.

نووسەری ئەو وتارە پێی وایە کە دەسەڵاتی ئێران سەرەڕای هەڵسوکەوتی( بە ڕای ئەو سنووردار کردنەوە)، بە دوای کۆدەنگییە و هەر بۆیە بە ئەنجامی پرسە ناوخۆیی و گشتییەکان بەستراوەتەوە.

لە درێژەدا، نووسەرەکە سەرەڕای گومان لە سەر ڕۆڵی دیمۆکراسی لە ئێران، دان بە ئەو راستیە دادەنێت کە ناتوانرێت هەندێک فاکتەری دیمۆکراسی لە ئەو وڵاتە لەبەرچاو نەگیردرێت و چاوپۆشیان لێ بکرێت لە ئەو بارەوە دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ دەست نیشان کردنی سەرۆک کۆمار و مەجلیسی شوورای ئیسلامی کە ئەوە جگە لە پڕ ڕەنگ کردنەوەی لایەنی خەڵکی بوونی دەسەڵات، دەبێتە هۆی ڕەوایی دانی دەسەڵات لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەش.

بەم شێوەیە، نووسەری ڕاپۆرتەکە ئەو جۆرە بۆ خۆی دەگیێنتە ئەنجام کە ڕای گشتی لە ئێران پێگەیەکی گرینگی هەیە و هەر بۆیە حزب و لایەنە جیاوازەکان بە دوای ڕاکێشانی پاڵپشتی خەڵک و هێنانە ئارای هەندێک بابەت لە ئەو بارەوەن، هەرچەندە بە شێوەی سنووردار.

بە پێی ئەم لێکدانەوە، نووسەرەکە لە سەر خاڵێک جەخت دەکات، ئەویش ئەوەیە کە ئەو دەستە پرسە ناوخۆییانەی ئێران زۆربەی کات لە لایەن سیاسەتوانە ئەمریکییەکانەوە لەبەرچاو ناگیردرێن، لە حاڵێکدا کە ناسینی ئەو پرسانە دەتوانێت لە بەرەو پێش بردنی دانوستانەکان لە گەڵ ئێران یارمەتیدەر بن. لە لایەکی ترەوە، ناسینی ئەو پرسانە دەبنە هۆی مسۆگەر کردنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە گەڵ ئێران لە ناوخۆی دەسەڵات و لە درێژایی کات بەردەوام دەبن.

بە بۆچوونی نووسەرەکە، ئەو بەشە لە فاکتەرە ئەمنیەتییە نەتەوەییەکانی ئێران کە لە لایەن دەسەڵاتەوە دێنە ئاراوە؛ لایەنگەلێک لە ڕێککەوتن دابین دەکەن و دەتوانن ببنە هۆی گرێبەستێک کە بە شێوەی بەربڵاو لە لایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێت و بە گۆڕانی دەوڵەتیش هەر گرێبەستەکە لە جێی خۆیەتی و ناگۆڕدرێت.

ئاریانە تەباتەبایی لە کۆتایی وتارەکەیدا دەگاتە ئەو ئاکامە کە ئەمریکا دوو ڕێگای لە بەردەم دایە: یەکەم ئەوەی کە دەتوانێت ڕێکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاوی بکاتەوە و بە دوای ڕێککەوتنێکی هەمە لایەنە لە گەڵ ئێران بێت کە هەموو لایەنەکانی هەڵسوکەوتی دەسەڵات لەوانە بەرنامەی مووشەکی و هەڵسوکەوتە ناوچەییەکان دەگرێتەوە. بەڵام ئەم ڕێگایە کەم و کۆڕیگەلێکی هەیە و ئەستەم دەگاتە ئەنجام چونکوو دەسەڵاتی ئێرانبە چاوی کایتولاسیۆن ( پێدانی خاڵی تایبەت بە بەرانبەر)ەوە دەڕوانێتە ئەو شێوە دانوستانە.

رێگای دووهەم ئەوەیە کە ئەمریکا هەڵوێستێک هاوشێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٢ – ٢١٠٥ بگرێتە بەر و بە جودا کردنەوەی پرسە کێشە لەسەرەکان، دانوستانێکی تەواو و گشتی بۆ هەر یەکە لە ئەوانە پێک بهێنێت کە ئەو کارە دەتوانێت هاوکات یان قۆناغ بە قۆناغ ببرێتە پێشەوە. بە جودا کردنەوەی پرسە کێشە لەسەرەکان، ئەمریکا و ئێران دەتوانن چوارچێوەیەک بۆ دەست خستنی ئەوەی کە لە لایەن دەسەڵاتی ئێستاوە قبووڵ دەکرێت، پێک بهێنن.

بەم شێوەیە، هەر دوو لایەنەکە دەزانن کە ئامانجی دانوستان ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان نییە و لە باتی ئەوە دەتوانن لە سەر ڕێگا تایبەتە پێوەندییەکان و سنووردار کردنەوەی لایەنە سەرەکییەکانی بەرنامەی سەربازی و چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران فۆکۆس بکەن.

News Code 29899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =