دادستێنەکان دۆسیەی دەستگیر کراوەکانی ئەم دواییە یەکلایی بکەنەوە

سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە کۆبوونەوەی تایبەتی شوێنگیری دۆخی دەستگیرکراوەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: دادستێنەکان لە تاران و لە شارستانەکان دۆخی دەستگیرکراوەکان یەکلایی بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی دادوەری وتی: لە ئەندامان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنگیری دۆخی دادوەری دەستگیر کراوەکانی بشێوییەکانی ئەم دواییە، جێگری یەکەمی دەسەڵاتی داد، دادستێنی گشتی وڵات و هەموو ئەو ئازیزانە کە لە ئەو بوارە چالاک بوون ، دەسخۆشی دەکەم.

ناوبراو زیادی کرد: دادستێنەکان لە تاران و لە شارستانەکان دۆسیەی دەستگیرکراوەکان یەکلایی بکەنەوە.

ڕەئیسی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پرسی مافی گشتی پرسێکی زۆر گرینگ و سەرەکییە، وتی: هەم هەموو بەرپرسان ئەبی بۆ هاتنە دی مافی خەڵک هەوڵ بدەن و هەم دامودەزگا بەرپرس و دادستێنە گشتییەکان و چاوەدێرەکان ئەبێ پرسەکە شوێنگیریی بکەن و دیسان جەخت دەکەم بابەتەکە زەرووری بوونی وەڵام دانەوە لە ئەو مەیدانەیە.

News Code 29885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =