ئەمریکا نەوتی دزراوی سووریا بە تورکیا دەفرۆشێت

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا ئەمریکای بە دزینی نەوتی و سووریا و فرۆشتنی بە تورکیا تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی چینی فۆنیکس وتی: ئەمریکا نەوتی دزراوی سووریا بە تورکیا دەفرۆشێت.

بە پێی وتەی بەشار ئەسەد، هەزاران سەربازی ئەمریکی و هەروەها ئەو هێزانەی کە لە ژێر ناوی کۆمپانیای تایبەت لە ناوچەکەدان لە کاری دزین و فرۆشتنی نەوتی سووریا دەستیان هەیە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە درێژەدا زیادی کرد: پێش لە ئەمریکییەکان و لە ڕۆژانی یەکەم بەرەی نوسرە لە ئەو کێڵگە نەوتیانە کەڵکی وەردەگرت، پاش ئەوەی کە داعش هات و بەرەی نوسرەی دەرکرد و تا ئەو کاتەی کە ئەو دوو گرووپە بوون بە یەکێک و داعشیان پێک هێنا ئەوان نەوتەکەیان دەدزی و دەیانفرۆشت. بە کێ؟ نەوتی دزراوی سووریا زیاتر لە ڕێگای تورکیاوە دەفرۆشرا و ئێستا ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت و دەیفرۆشێتە تورکیا.

News Code 29881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =